کۆمپانیای “تیک تۆک†سکاڵا لەسەر ویلایەتێکی ئەمریکا تۆمار دەکات بەهۆی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لەو ویلایەتە
کۆمپانیای “تیک تۆک” سکاڵا لەسەر ویلایەتێکی ئەمریکا تۆمار دەکات بەهۆی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لەو ویلایەتە
ئەو کۆمپانیایە کە خاوەنی ئەپڵیکەیشنی “تیک تۆک”ە، سکاڵای یاسایی فیدراڵی لە دژی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا تۆمارکردووە، ئەمەش لەوەڵامی یاسایەکی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا کە بەم دواییە دەرچووە کە خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی “تیک تۆک” لەناو ئەو ویلایەتەدا قەدەغەدەکات.
وە تۆڕی هەواڵی ئەمریکی “CNBC” ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پارێزەرانی کۆمپانیای ناوبراو داواکارییەکەیان پشتڕاست کردووەتەوەکە ئەو داوایەی کە لە دادگای ناوچەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مۆنتانای تۆمارکراوە ئامانجیەتی “ڕێگری بکات لە قەدەغەکردنینایاسایی تیک تۆک لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا.”
ئەو پارێزەرانە دەڵێن: قەدەغەکردنی مۆنتانا ئازادی قسەکردن کەم دەکاتەوە بە پێشێلکردنی هەمواری یەکەم، پێشێلکردنی دەستووری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە زۆر ڕووی دیکەوە، هەروەها بە یاسای فیدراڵی قەدەغەیە.
وە هەفتەی ڕابردوو مۆنتانای ئەمریکا بووە یەکەم ویلایەتی ئەمریکا کە تیکتۆکی قەدەغە کرد بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە حکومەتی چیندەتوانێت ئەو ئەپە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەکاربهێنێت.