ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ لەڕوداوێکی تەقەکردندا، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان کوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ لەڕوداوێکی تەقەکردندا، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان کوژرا.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن22 ساڵ هێندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و پێش ئەوەی بگەیەندرێتە لای ئێمە، بەداخەوە گیانی لەدەستدابوو"
ئاماژەی بەوەش کرد، "راستەوخۆ تەرمەکە رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا و دوای رێکارەکانیش رادەستی خانەوادەکەیدەکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجە ئاسەواری گوللـە بەجەستەیەوە دیاربو، بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدابو.
هاوکات سەرچاوەیەکەی ئەمنی لەبارەی رووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بازاڕی قەزای چەمچەماڵ روداوێکیتەقەکردن رویداوە، بەوهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی (ئ، ج، ع) گوللـەیەکی بەرکەوتوە و دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانیلەدەستداوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەو روداوەی تەقەکردنە نەزانراوە.