کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان بۆ کاتێکى نادیار دواخرا
کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان بۆ کاتێکى نادیار دواخرا
لەگەڵ دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى دروستبو و بەهۆیەوەدانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان لەسەر کاراکردنەوەى ئەنجومەنى کۆمیسیاران و چەند تەوەرێکى دیکە کۆبونەوە ئەنجام بدات، بەڵاملەگەڵ دەستپێکردنى دانیشتنەکە گرژیی دروستبو.
بەپێى ئەو گرتەیەى لە چەناڵى تایبەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکى پەرلەمان بە گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتەکەى دانیشتنىئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستانى دواخست و ئەمەش ناڕەزایەتیی جێگری سەرۆکى پەرلەمانى لێکەوتەوە و گرژییەکى زۆر لەنێوان ئەندامانىهەردو فراکسیۆنەکە دەستیپێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمرۆ، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌که توانیویانه کۆمیسیۆن به‌ده‌نگى 58 په‌رله‌مانتار کارابکه‌نه‌وه، لە بەرامبەردا فراکسیۆنى یەکێتى دەڵێت: ڕێگریمانکردوە لە بەردەوامبوونى کۆبوونەوەکە، چونکە کۆبوونەوەکە بەبڕیارى سەرۆکى پەرلەمان دواخراوە.
له‌ئێستادا لایه‌نه‌کانى هه‌رێم له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و کورسى کۆتاکانه‌وه ناکۆکن و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى کردۆته سه‌ر کۆى پرۆسه‌ىسیاسى له‌هه‌رێم.