‎بافڵ تاڵهبانی رووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی رابردووی دهۆک خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە.
بافڵ تاڵهبانی، سهرۆکی یهکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند، رووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی رابردووی دهۆک و گیانلەدەستدان وبرینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار، کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە.شەوی رابردوو بەهۆیتەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسیش بریندار بوون، بافڵ تاڵهبانی، سهرۆکییهکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند: رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار،کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە.وتیشی: "هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی کەسوکاریقوربانییەکانین و دڵمان لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەی دهۆکی ئازیزە".جەختیشیکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمووکارێکیپێویست لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیە و هەماهەنگ دەبین.
شەوی رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە روویداو بەهۆیەوە چوار کەسگیانیانلەدەستدا و 33 کەسی دیکە بریندار بوون، کهمێک پێش ئێستاش بههۆی سهختی برینهکهی، یهکێک له بریندارهکان که پۆلیسه گیانیله دهستدا، بهمهش ژمارهی ئهوانهی گیانیان له دهستداوه گهیشته پێنج کهس.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بەهەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.