مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەندادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا
ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەندادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوØ› ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ ی مەیی ٢٠ ٢٣) سەید جەلالئەکبەری، مامۆستای ئایینی و پێشنوێژی گوندی "دەگاگا"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بەمامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تاوانی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" بەسەر ئەو مامۆستا ئایینییەداسەپاوە. ناوبراو پێشتر جارێکی دیکە هەر بەو تۆمەتە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بانگ کرابوو.
لەم پەیوەندییەدا ئەو دادگایە لە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣، سزای ٧ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٢ قامچی بەسەر مامۆستا سابیرخودامورادی، پێشنوێژی "قەوەخ"ی شاری سەقزدا سەپاندووە.