لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت، باوەژنەکەی لەگەڵ خوشکێکیدا تۆمەتباری سەرەکین و خنکاندویانە
لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت، باوەژنەکەی لەگەڵ خوشکێکیدا تۆمەتباری سەرەکین و خنکاندویانە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، دوای دیارنەمانی کچێکی تەمەن 11 ساڵ، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە زێی بچوک لە ناوچەیخاس دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوت، باوەژنەکەی لەگەڵ خوشکێکیدا تۆمەتباری سەرەکین و خنکاندویانە
پۆلیسی ڕاپەرین لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دوێنی چوارشەممە لە کاتی ئێوارە ژنێک بەناوی (ن،ع،ا) تەمەن 39 ساڵ دانیشتویشاری هەولێر کە پێشتر بەسەردان هاتۆتەوە بۆماڵی باوکیان لە شاری قەڵادزێ، دوای دیارنەمانی زڕ کچەکەی سەردانی بنکەی پۆلیسیڕاپەڕینی کردوە و هەواڵیدا بەوەی کە زڕکچەکەی بەناوی (ئ،ئ،م) تەمەن 11 ساڵ دیارنەماوە و ونبوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە قەزایپشدەر دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دیارنەمانی کچەکە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەئەنجامی لێکۆڵینەوە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون، دەرکەوت کە ونبونی کچەکە گوماناویە، دوای چوارکاتژمێر بەسەر هەواڵی ونبونی هێزەکانمان خوشکێکی باوەژنی تاوانلێکراویان دەستگیرکرد کە ناوی (ه،ع.ا) تەمەن 15 ساڵە و دانیشتویقەڵادزێیە، دوای ئەوەی لێکۆڵیەنەوەی لەگەڵ کرا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەوەی کە هەر پێش نیوەڕۆی دوێنی لەسەر ڕاسپاردەیخوشکەکەی بەمەبەستی خنکاندنی کچە تەمەن 11 ساڵانەکە لەماڵی خۆیان بردویەتی بۆ زێی بچوک لە خاس، بەگەیشتنیان بۆ ئەو شوێنە لەقەراخ ئاوەکە پاڵی بەکچەکەوە ناوە بەمەبەستی خنکاندنی و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.
هەر بەگوێرەی رونکردنەوەکەی پۆلیسی راپەڕین، "ئەو تۆمەتبارە دانی ناوە بەوەشدا کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە بەقسەی خوشکەکەی بوە کەدەکاتە باوەژنی کچە تەمەن 11 ساڵانەکە، پێشتریش چەند جارێک هەوڵی کوشتنی ئەو کچەیان داوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستیهێناوە".
ئەوەشی ئاشکراکردوە، بە وتەی باوکی کچە خنکاوەکە، کە "دانیشوی شاری هەولێرە کاتێک کچەکە تەمەنی تەنها شەش مانگ بوەهەڵیگرتۆتەوە و بە یاسا کردویەتی بە کچی خۆی، کاتێکیش منداڵەکە تەمەنی بوە بە هەشت ساڵ، باوکەکە هاوسەرگیری لەگەڵ باوژنەکەکردوە، ئێستا سکاڵای هەیە لە دژی ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی".
راشیگەیاندوە، "پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچەکە لە ئاوی خاس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دۆزرایەوە و بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەریبەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی".
پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردوە، "مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە. هەردو تۆمەتبار کە هەردوکیان خوشکن بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە".