گرنگیی کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت
گرنگیی کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت “
یەکێک لە پڕۆژە و هەنگاوە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (مەسرور بارزانی)، گرنگیدانەبە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، لەم سۆنگەیەوە کردنەوەی دەروازەی "زێت"ی نێودەوڵەتی لە نێوان دەڤەرداری شەمزینانی تورکیایدراوسێ و سنووری مێرگەسۆر لە هەرێمی کوردستان، کە بە هەوڵ و کۆششی سەرۆکی حکوومەت و بەڕێز (مەلا مستەفا بارزانی) ونووسینگەی بەڕێزیان، هەروەها شەونخۆنی بەڕێز (غەفور ئەحمەد ماڵەسوار)ی پێشمەرگەئاسا و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە بووە، سوپاس بۆ خوا دەروازەکە تەواو بووە، ئەمڕۆ (٢٠ ٢٣/٥/١٠ ) بە فەرمیی کرایەوە.
کردنەوەی ئەم دەروازەیە کارێکی گەورە و گرنگییەکی کولتووری و فەرهەنگی هەیە و دەرخەری ئەوەیە کە پەیوەندییەکی باشی
ڕۆحی و کۆمەڵایەتی لە نێوان خەڵکی تورکیا و هەرێمی کوردستاندا بووە و هەیە، ئەمەیان هەم بۆ ئێستا و هەمیش بۆ ئاییندەی هەردوو وڵاتو بە تایبەتی بۆ دەڤەری بارزان و دەڤەرداری شەمزینانی باکووری کوردستان پەیامێکی زۆر بایەخدار، مانادار و پڕ بەهای هەیە، هەروەهابایەخ و گرینگییەکەی لە ڕادەبەدەری ستراتیژی، سیاسی، کولتووری، ئابووری، بازرگانی و کۆمەڵایەتی هەیە بۆ هەردوو وڵاتەکە، بەتایبەتیکە بە ناوچەیەکی گرنگی وەکوو دەڤەری مێرگەسۆر و ناحیەی شێروان مەزن دا تێدەپەڕێت و سەرچاوەیەکی بایەخدارە بۆ فەراهەمکردنیسەدان هەڵی کار و دامەزراندنی کارمەند و فەرمانبەر و لایەنی بازرگانی جۆراوجۆر، کە خەڵکی دەڤەرەکە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەتایبەت و کوردستان بە گشتی لێی سوودمەند دەبن.
بێگومان کردنەوەی هەر دەروازەیەک لە زۆر ڕووەوە گرنگی و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە. کردنەوەی دەروازەی "زێت" ی نێودەوڵەتیش دەبێتەهۆکارێکی گرنگ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەتایبەت لەڕووی ئابووری و دارایییەوە دەبێتە سەرچاوەکی داهات بۆ خەڵکی ئەوناوچانەی کە نزیکن لە دەروازەکە و هەر یەکە و بەجۆرێک، چ لە گواستنەوە، یان دانانی دووکان و چێشتخانە و شوێنی پشوودان ودروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ژن و ژنخوازی و فەرهەنگی پێکەوە ژیان و زۆر لایەنی دیکە سوودمەند دەبن. هەروەهائاسانکارییەکی زۆر باشیشە بۆ خەڵکی سنووری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شوێنەکانی دیکە کە دەیانەوێت گەشت بکەن بۆتورکیا بەمەبەستی گەشتوگوزار، یان چارەسەری نەخۆشی و بەشداریکردن لە بۆنە و پرسە کۆمەڵایەتییەکاندا.
هەڵبەت لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا بۆ لایەنی گەشتیاری و گواستنەوەی هاووڵاتیان بەکاردێت، بەڵام بۆ ساڵانی ئاییندە مەزندە دەکرێت لە ڕوویبازرگانی و ترانزێتیشەوە سوودی هەمە جۆری لێ ببینرێن، لایەنێکی دیکەی ئەرێنی، بە کردنەوەی ئەو دەروازەیە لودێکی زۆر لەسەردەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و سەرزێڕێ و ...هتد کەم دەکرێتەوە.
پێشنیازیش دەکەم میواندۆستی و مرۆڤدۆستی خەڵکی دەڤەری بارزان لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە زیاتر پیشانی جیهانی دەرەوە بدرێت.
لە لایەکی دیکەوە، هێزی لۆجیستی و مرۆیی ئەفسەر و کارمەندانی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بەشدار بووە لە خزمەتکردن وگواستنەوەی ئەزموونی چەندین ساڵەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و، لەو ماوەیەدا لە خزمەت کاربەدەستانی دەروازەی زێت وخەڵکی ناوچەکە دەبین و پێشمەرگەئاسا ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی هونەری و ئەزموونی دیجیتاڵی سیستەمی پاسپۆرت و...هتد.
مەسرور بارزانی لە وتەیەکدا دەڵێت: " پێویستە لە فەرمانگەکانی حکوومەت، بەڕێزەوە پێشوازیی لە هاووڵاتیان بکرێت، هەروەها بە باشترینو شایستەترین شێوە خزمەتیان بکرێت، چونکە خزمەتکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی هاووڵاتیان، ئامانجی سەرەکیی بەرپرسان وفەرمانبەرانی حکوومەتە."
بەگشتی سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، کە پێویستە هەموو کاتێک بە ئەتەکێتێکی سەردەمیانە و شارستانی و بەزمانێکی خۆش و شیرین پێشوازییەکی گەرم لە میوانان و گەشتیاران بکرێت و شکۆیان پارێزراو بێت، چونکە خەڵکی سنووری ئەم دەروازەیەلە دەڤەرداری شەمزینانی تورکیا،، زۆربەیان بارزانین و لە عەشیرەتەکانی: هەرکی بنەجێ و گەردی و بەشێکی شێروانی و دوڵەمەری و...هتدپێکهاتوون، کە کەوتوونەتە ئەودیو سنوور و پێشتر لەکاتی ڕاگواستن بە ناچاری و زۆرەمڵێ لەو دیو سنووری تورکیادا نیشتەجێبوون.
بێگومان ئەم دەروازەیە هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی بووژانەوەی ئابووری هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا،هەروەها سوودی هەمەجۆر و پڕ مفا بە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا دەگەیەنێت.
سالار تەحسین سەیدۆ دری
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران