ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پارتی بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد

پارتی  بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد
Rudaw24

پارتی بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد

پارتی  بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد

 

بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دۆخی نێوخۆی کەرکووک، ئەمڕۆ حیزبە کوردستانییەکان لەو شارە بە بەشدارینوێنەری یونامی کۆدەبنەوە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی کۆبونەوەکەی کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایار، حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک بڕیار بوو لەگەڵ یۆنامی سەبارەت بە پرسی کەرکووک و تەعریب وهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و کێشە و گرفتەکانی دیکە کۆببنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش  بانگهێشتی کۆبوونەوەکەکرابوو، بەڵام بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد و بەشداری نەکرد.

 

سەبارەت بە هۆکاری بایکۆتکردنەکەی پارتی، مەسعود مەلاپەروێز بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبە لە کەرکووک بە میدیای پارتیڕاگەیاندووە " هۆکاری بایکۆتکردنمان بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی پاسەوانەکانی دیوانی پارێزگا بووە کە مامەڵەیەکی گونجاویان لەگەڵشاندەکەی پارتی نە کردووە و ئەوانیش بە سووکایەتییان زانیوە و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردوە."

 

ئەو بەرپرسەی پارتی وتوشێتی"ئەوەی کراوە بە بڕیاری ڕاکان جبووری بووە چونکە ئەوان لە کۆبوونەوەی ڕابردوو لەگەڵ یۆنامیگەندەڵییەکانی پارێزگاری کەرکووکیان بە بەڵگەوە خستووەتەڕوو، بۆیە کێشەی بۆ بەشداریکردنیان دروست کردووە، گوتیشی: پارتیهەڵوێستی دەبێت و لەسەر ئەم بابەتە بەیاننامەی فەرمی دەبێت."

 

رۆژی 5ی (شوبات/2)ی 2023 نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە کەرکوک (یۆنامی) لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردیەکانی پارێزگاکە کۆبۆوە ولەکۆبونەوەکەدا نوێنەرانی کورد، رەخنە و گلەییەکانیان لەئیدارەی ئێستای پارێزگای کەرکوک بەسەرۆکایەتی راکان جبوری گرت.

 

هەر لەو کۆبونەوەیەشدا کە پارتی لەڕێگەی چوار نوێنەرەوە داوایکرد، بارەگاکانیان پێبدرێتەوە کە ئێستا بەشێکیان هێزەکانی سوپایعێراقیان تێدا جێگیرکراوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پارتی بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد

پارتی بایکۆتی کۆبونەوەکەی نوێنەری یونامی و حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)