مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.ئاماژەمان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەیدەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە
مەسرور بارزانی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.ئاماژەمان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەیدەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە
دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی
ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا کوردستان کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێز دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنەکە ، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەیشاندەکە خستەڕوو.ئامادەیی خۆشیان بۆ برەودان بە کار و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
پاشان تیشکمان خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.ئاماژەمان بەوە داکە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە و داوا دەکەینحکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی وئازادی ئایینی و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.
شاندەکە ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بە تایبەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و بەدیجیتەڵکردنیخزمەتگوزارییەکان و پرۆسەی ڤیزای ئەلیکترۆنی .