وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ٤٠ ٠ ملیار دینارەکەی عێراق بگاتەهەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ٤٠ ٠ ملیار دینارەکەی عێراق بگاتەهەرێمی کوردستان
مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ٤٠ ٠ ملیاردینارەکەی عێراق بگاتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، وەکو وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە رێنماییان داوەتە بانکی ناوەندی بۆ دیاریکردنی حیسابی هەرێمی کوردستان وپێشبینیدەکات لە ماوەی دوو رۆژدا بانکەکان ئەو پارەیە بنێرنە سەر حسابی حکومەتی هەرێم لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بکرێت، ئەوەش بە دانانی یاسای نەوت و غاز و هەموارکردنی هەندێکلە یاساکانی دیکە، وتیشی، ئەگەر لە عێراقدا رێزگرتنی تەواو هەبێت لە دەستور و یاساکان، ئەو گرفتانەی کە هەیە لە هەرێمی کوردستان کەلە ساڵی ٢٠ ١٤ وە سەریهەڵداوە، دەتوانرێت بە یەکجاری ئەم دۆسیەی مووچەیە دابخرێت تەنانەت مووچەی فەرانبەرانی هەرێم ببێتە بەشێکلە کۆی مووچەی دەوڵەتی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، لە عێراق هیچ شتێک گرەنتی نییە، بەڵام عێراق و هەرێم ئیرادەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.