ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ی بەریتانی بڵاویکردەوە، که بووکی داعش ئەمڕۆ تانە لە بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕەگەزنامەی بەریتانیا دەدات
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، شەمیمە بیگم، بووکی داعش، هەوڵێکی نوێ دەستپێدەکات بۆ ئەوەی داوا لە شانشینییەکگرتوو بکات، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی بەریتانیەکەی، چونکە بەردەوامە لە شەڕەکانی گەڕانەوە بۆ بەریتانیا.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی لیژنەی تانەدان لە کۆچبەران لە دادگای فیڵد هاوس لە لەندەن دەستپێبکات و بڕیارە پێنج ڕۆژ بخایەنێت.
بیگم تەمەنی 15 ساڵ بوو کاتێک لەگەڵ دوو هاوکارەکەی ماڵەکەی لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن بەجێهێشت و لە ساڵی 2015 پەیوەندیبەداعشەوە کرد لە سوریا.
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠ ١٩دا بە دووگیانی نۆ مانگ لە کەمپی پەنابەرانی سوریا دۆزرایەوە و دوای ماوەیەکی کەم بە پاساویئاسایشی نیشتمانی ڕەگەزنامەی بەریتانیا هەڵوەشایەوە. ئەو گەنجە تەمەن 23 ساڵە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ تێوەگلانی لە چالاکییەتیرۆریستییەکاندا هەبێت و بڕیارەکەی حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی خۆی تەحەدا دەکات.
لەو کاتەوەی لە کەمپی ڕۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆزراوەتەوە، بێگم ژمارەیەک چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی ئەنجامداوە و داوایگەڕاندنەوەی وەک هاونیشتمانیەک. کردووە،
ئەو کچە تانە لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەدات، بەڵام دادگای باڵا بڕیاریدا کە نابێت ڕێگەی پێبدرێت بچێتە بەریتانیا بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لە تانەکەی. بێگم تا ئێستاش لە کەمپی ڕۆژ دەستبەسەرە و لە دوای سەفەری بۆ ناوچەی شەڕ سێ منداڵی لەدەستداوە.
هاوینی ڕابردوو، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا، بیگم ڕایگەیاند، دەیەوێت بگەڕێتەوە بەریتانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تۆمەتانە و لەبانگەوازێکی ڕاستەوخۆدا بۆ سەرۆک وەزیران وە وتیشی کە دەتوانێت ببێتە "سەرمایە" لە شەڕی دژی تیرۆردا.
ئا:اهورا