سیمینارێک بۆ سەرۆکی پارتێکی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ژێر ناوی ( ڕاپەڕین و شۆڕشی جەماوەریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ئێستاو داهاتوودا) ، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختینەرویج، بەڕێوەچوو
بە بەشداری پارت و لایەن و ڕێکخراوی نەرویجی و ئەمریکی وکوردستانی و بێیانی، لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، سیمیناری عارفباوەجانی بەرێوە چوو.
بە هاوبەشی هەر یەک لە کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی وجیهانی WKFA .لەرێکەوتی٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی.
سیمینارێک بە هەردوو زمانەکانی کوردی و نەرویجی. بۆ بەریز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژێر ناوی ( ڕاپەڕین و شۆڕشی جەماوەریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ئێستاو داهاتوودا) ، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، ڕێکخرا.
کە تێیدا نوێنەرایەتی چەندین پارت و ڕێکخراوی نەرویجی، ئەمریکی،کوردستانی، بەلووچی، ئەحوازی، و هەروەها چەند کەسایەتی وڕۆژنامەنووسی نەرویجی و کوردستانی و بەشداری ئەو سیمینارە بوون.