ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بافڵ جه‌لال تاڵەبانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

بافڵ جه‌لال تاڵەبانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
Rudaw24

ئەمڕۆ رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە, بافڵ جه‌لال تاڵەبانی پەیامێکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سسته بڵاوکردەوە

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ رۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. رۆژی یادکردنەوەی مێژوویەک لە تێکۆشان و قوربانیدانی ئەو رۆڵە خوێنگەرمانەی نیشتمانە کە بە خوێنی خۆیان ئازادی و سەرفرازیی کوردستانیان نەخشاند.

ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو شەهیدە قارەمانانە دەکەینەوە کە گڕیان بە تاریکییەوە دەنا و مژدەی هاتنی رۆژێکی نوێیان بە ئێمە بەخشی. یادی ئەو جوامێرانەی لە رۆژانی شکست و نائومێدیدا هیوابەخش و لە شەوەزەنگدا ترووسکایی ئێمە بوون.

ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان و خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە. هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر، بەگژداچوونەوەی نادادی و ستەم و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیووە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەبات لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان، دەبێت ئەمڕۆش بەهەمان رۆحییەت و بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەند ساڵە و رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و هاوەڵەکانییەوە، درێژە بەو خەباتە بدەین و کوردستانمان بگەیەنینە ئەو کەنارەی رووبارێک خوێنی لەپێناودا رژا.

دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدان و سڵاو و رێزی بێسنوورمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠ ٢٢


2 ساڵ و 2 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بافڵ جه‌لال تاڵەبانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

بافڵ جه‌لال تاڵەبانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)