ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا
Rudaw24

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا

 

به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی پۆلیسی ڕاپه‌‌‌ڕین رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌ بازاڕی

ناحیه‌‌‌ی ژاراوه‌‌‌ کچێک هێرشی‌ کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر کوڕێک و به‌‌‌ چه‌‌‌قۆ برینداری‌ کرد و دواتر به‌‌‌هۆی‌ سه‌‌‌ختی‌ برینه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ست دا.

 

به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی پۆلیسی ڕاپه‌‌‌ڕین له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ "هێزه‌‌‌کانمان له‌‌‌ بنکه‌‌‌ی پۆلیسی ناحیه‌‌‌ی ژاراوه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌قه‌‌‌زای پشده‌‌‌رئاگادار کرانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ بوونی بریندارێک له‌‌‌ بازاڕی ناحیه‌‌‌ی ژاراوه‌‌‌".

 

پۆلیس ده‌‌‌ڵێت: "ده‌‌‌ستبه‌‌‌جێ هێزه‌‌‌کانمان گه‌‌‌یشتنه‌‌‌ شوێنی ڕوداوه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌سێک به‌‌‌ناوی (م.م.و.) له‌‌‌دایکبووی ساڵی 1988 ڕه‌‌‌گه‌‌‌زی نێرکه‌‌‌ دانیشتوی ژاراوه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕووی ده‌‌‌روونیه‌‌‌وه‌‌‌ ناته‌‌‌واوه‌‌‌، بریندار بووه‌‌‌ و شوێنه‌‌‌واری برینی چه‌‌‌قۆ به‌‌‌سه‌‌‌ر سنگیه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و باری ته‌‌‌ندروستیناجێگیره‌‌‌".

 

ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ خسته‌‌‌ڕوو که‌‌‌ "ده‌‌‌ستبه‌‌‌جێ ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ گه‌‌‌یه‌‌‌ندرایه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی قه‌‌‌ڵادزێ، به‌‌‌ڵام به‌‌‌هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا".

 

روونیشیکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ "دوای گرتنه‌‌‌ به‌‌‌ری ڕێکاری یاسایی و ده‌‌‌ستپێکردنی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ کچێک به‌‌‌ناوی (د،ع،خ) له‌‌‌دایک بووی ساڵی2006 دانیشتوی ژاراوه‌‌‌ به‌‌‌چه‌‌‌قۆ برینداری کردووه‌‌‌".

 

پۆلیسی ڕاپه‌‌‌ڕین راشیگه‌‌‌یاند که‌‌‌ "دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کچه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌ستگیرکرا و لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کرا و له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌می پۆلیس به‌‌‌ ووته‌‌‌ی خۆی ده‌‌‌ڵێت``کاتێک له‌‌‌ دوکانه‌‌‌که‌‌‌یان که‌‌‌ دوکانی شوشه‌‌‌وات بووه‌‌‌ و له‌‌‌جیاتی باوکی له‌‌‌ دوکان بووه‌‌‌ (م.م.و.) هاتۆته‌‌‌ دووکانه‌‌‌که‌‌‌یان و ویستویه‌‌‌تی ده‌‌‌ستدرێژیبکاته‌‌‌ سه‌‌‌ری، به‌‌‌ڵام مه‌‌‌به‌‌‌ستی به‌‌‌رگری کردن له‌‌‌خۆی به‌‌‌چه‌‌‌قۆ لێی‌ داوه‌‌‌ و به‌‌‌وهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ برینداری کردووه‌‌‌".

 

به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی پۆلیسی ڕاپه‌‌‌ڕین ئاشکراشیکردووه‌‌‌ که‌‌‌ "دواتر ته‌‌‌رمی (م.م.و.) به‌‌‌ڕێکرا بۆ پزیشکی دادوه‌‌‌ری سلێمانی به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستیئه‌‌‌نجامدانی توێکاری بۆته‌‌‌رمه‌‌‌که‌‌‌ی و زانینی هۆکاری ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی مردنه‌‌‌که‌‌‌ی. لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ڕوداوه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌".


1 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا

کوڕێکی گەنج لەلایەن کچێکەوە بە چەقۆ کوژرا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)