به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەین تاوەکو کاتیان لەبەردەستدا ماوە چەکەکانیان تۆماربکەن و بیکەن بە چەکێکی فەرمی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان
داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەین تاوەکو کاتیان لەبەردەستدا ماوە چەکەکانیان تۆماربکەن و بیکەن بە چەکێکی فەرمی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، چەکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە بەدەستی هاوڵاتیانەوە، دەمانەوێتسەرجەمیان تۆماربکرێن، دەشڵێت: "شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک لە هەرێمی کوردستان داخراون.
کارزان ئه‌میر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا،رایگه‌یاند، "ئەو کەسەی چەکەکەی تۆمار دەکات، دەبێت لە شوێنێکی پارێزراوی ماڵەکەیدا هەڵیبگرێت و نابێت بیفرۆشێت یان بیبەخشێت،داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەین تاوەکو کاتیان لەبەردەستدا ماوە چەکەکانیان تۆماربکەن و بیکەن بە چەکێکی فەرمی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە داهاتودا پاش تەواوبونی ئەم وادە یاساییە وەزارەتی ناوخۆ هەشت لیژنە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانپێدەهێنێت بەمەبەستی هەڵسەنگانی پێویست بۆ خاوەنی ئەو چەکانە کە تۆمارکراون و بڕیاریان لەسەر دەدات بە پێدانی مۆڵەت یاخودخاوەندارێتی بەپێی یاسای چەک".
لەوەڵامی ئەوەی بۆچی حکومەت چەک لە هاوڵاتیان وەرناگرێت? وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم دەڵێت، "چەکێکی زۆر لەهەرێمی کوردستان هەیە بەدەستی هاوڵاتیانەوە، دەمانەوێت سەرجەمیان تۆماربکرێن، بۆ ئەوەی لە داهاتودا هەر تاوانێک بە چەکێک کرابزانرێن ئەو چەکە هی کێیە و خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم باسی لەوەشکرد، لەئێستادا شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک لە هەرێمی کوردستانداخراون، تەنها چەند کەسێک هەبون کە هەوڵیاندەدا چەکەکانیان بە رێگەی ئۆنلاین بفرۆشن، بەڵام دەستگیرکراون و ئەو دیاردەیەش لەئایندەدا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future