ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

په‌یامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات به‌بۆنه‌ی یه‌کگرتوتنه‌وه‌ی کۆمەڵە‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات   به‌بۆنه‌ی یه‌کگرتوتنه‌وه‌ی   کۆمەڵە‌کان
Rudaw24

سازمانی خه‌باتیت کوردستانی ئێران له‌ په‌یامێک دا پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌ۆمه‌تکێشانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌کات

ده‌‌‌قی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌:

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

رۆژی یەکشەممە 20/11/2022 لە رێوڕەسمێکدا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) بە فەرمی یەکگرتنەوەیان راگەیاند.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم له‌‌‌‌و دوو لایه‌‌‌نه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ ده‌‌‌کا بۆ یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ڕیزەکانیان و ئەو کارەیان بە هەنگاوێکی شیاو بۆ خەبات و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانێ.

 سازمانی خه‌‌‌بات داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانیەکان دەکا تاکوو پێکەوە هەنگاوی جیددی و پراکتیکی بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد هەڵبگرین و تەبایی و یەکێتی و یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆرالیزم لە نێوان هێزەکانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران به‌‌‌ پێویست ده‌‌‌زانین.

سازمانی خەبات پێ وایە لایەنە سیاسیەکانی نێو جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستانی ئێران،  پێویسته‌‌‌ لە ژێر یەک چەتر و پلاتفۆرمی هاوبەش دا به‌‌‌ ئامانجی ڕزگاری میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان و خەباتی شێلگیرانە لە بەرامبەر  ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دامەزراندنی حکومەتی دیموکڕاتیک لە ئێران و دەستەبەرکرانی مافەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران تێبکۆشین. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی

٣٠  خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی


2 ساڵ و 4 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات به‌بۆنه‌ی یه‌کگرتوتنه‌وه‌ی کۆمەڵە‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات به‌بۆنه‌ی یه‌کگرتوتنه‌وه‌ی کۆمەڵە‌کان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)