‎پارێزەری پێشووی ترەمپ: ڕەنگە ئیڤانکا و هاوسەرەکەی لەگەڵ “ئف بی ای†کاریان کردبێت لە دۆسیەی بەڵگەنامەکانی مار-ئە-لاگۆ
پارێزەری پێشووی ترەمپ: ڕەنگە ئیڤانکا و هاوسەرەکەی لەگەڵ “ئف بی ای” کاریان کردبێت لە دۆسیەی بەڵگەنامەکانی مار-ئە-لاگۆ
مایکل کۆهین، پارێزەری پێشووی کەسایەتی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئیڤانکا کچی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، خۆی لە سیاسەت دوورخستۆتەوە، چونکە ڕەنگە خۆی و جارێد کوشنەری هاوسەرەکەی لەگەڵ کاریان کردبێت.fbi
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کۆهین ڕایگەیاند کە پێی وایە ڕەنگە جارێد و ئیڤانکا سیخوڕ بوون لە دۆسیەی بەڵگەنامەکانی مار ئا لاگۆ و هتد. کۆهین کە یەکێک بوو لە هاوپەیمانە نزیکەکانی ترەمپ پێش ئەوەی کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت دژی ترەمپ، ئاماژەی بەوەشکرد، شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت کە زاوایەک و کچێەکەی وەک زانیاریدەر بۆ .ئف بی ای کاربکەن بۆ، هەڵمەتی هەڵبژاردن یان بۆئەوەی ترەمپ بتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە.
یاهوو نجوز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەمجار نییە کە کۆهین ئاماژە بەوە بکات کە ڕەنگە یەکێک لە کوڕەکانی ترەمپ لەگەڵ” ئف بی ای”، کاریان کردبێت.
وەزارەتی داد لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ترەمپ سێ یاسای فیدراڵی پێشێل کردووە، لەنێویاندا یاسای سیخوڕی، بە هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی بەڵگەنامە نهێنییەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە فلۆریدا.
ئا:لانه عز٠Šزحمه