‎ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت هێرشی دیکە دەکەینەوە سەر هەرێم
ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت هێرشی دیکە دەکەینەوە سەر هەرێم
فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران هۆشداری بە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەریمی کوردستان دەدات، "یانبارەگاکانتان چۆڵ بکەن، یان چاوەڕێی هێرشی دیکەمان بکەن."
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیئێران لە کۆیە و هەولێر و حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزی سلێمانی.
لەدوای هێرشەکان، محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە تویتێکدا رایگەیاند، "یان بارەگاکانتان چۆڵ بکەن، یانچاوەڕێی هێرشی دیکەمان بکەن."
هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت وڕایگەیاند، "لە هێرشکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هێزە جوداجوازەکان (حزبی دیموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێر) زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە."