ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 26ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکیئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک باسیان لێوە دەکرێت و گەنگەشە دەکرێنØ› تەوەرەی یەکەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانیتیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای ڕێکخستنی کاری دڵنیاییی عێراق.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
26ـی نیسانی 2023