بهشداریی بەرینی خۆیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی سەرشەقام پشتیوانی خۆیان لەخەڵکی خۆڕاگر و خەباتکاری کوردستان رابگەیەنن
خەڵکی خەباتکاری ئێران رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانلە چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری ئێران، کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی بەرچاو سەرجەم شارەکانی کوردستانی میلیتاریزە کردوە و لەسەرکوتی خوێناوی خەڵکی ناڕازی هیچ سڵ ناکاتەوە. لەهەموو کوردستان رژیم بە نەهێشتنی ئینترنێت و برق لەچەندین ناوچەو گەڕەکی شارەکان، هێنانی هێزێکی زۆری ئینتزامی و پاسدار و بە تانک و زرێپۆش لە شەقام و مەیدانەکان کەشێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێیان لەکورستان دروست کردوە و لە چەندین شار دەستیان داوەتە کوشتاری خەڵکی ئازادیخوازی کورد.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە هەموو خەڵکی خەباتکاری ئێران دەکات بە هەر شێوازێکی گونجاو و بە بەشداریی بەرینی خۆیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی سەرشەقام پشتیوانی خۆیان لەخەڵکی خۆڕاگر و خەباتکاری کوردستان رابگەیەنن و یەکگرتوویی و هاوپشتی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکەن.داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ پێشگرتن لە کوشتاری خەڵک لە کوردستان، گوشارەکانی خۆیان بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵکی کورد بکەن.ژن، ژیان، ئازادی
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
29ی خەزەڵوەری 1401 – 20 نۆڤامبری 2022