ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?
Rudaw24

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?

نووسینی عارف باوەجانی.

 

دەستپێک: باسکردن و شیکردنەوەی ئەم دوو چەمکەش بابەتێکی زۆر قووڵە و بە هەزاران پەرتووکیان بەزمانەکانی جیاوازی جیهانی لە سەرنووسراوە. من وەک زۆربەی کورتە نووسینەکانی دیکەم، وەک ئەرکێکی نەتەوەییم لە پێناو هۆشیاری گەلەکەم، دەمەوێت بە کورتی و سەرپێیانەزانیارییەک بخەمە بەر دەستی خوێنەرانی کوردی زمان، جا ئیدی بە دڵیانە یانە، وایە یا وانییە، هەر کەس ئازادە چۆن لێکۆڵینەوە ولێکدانەوەی لە سەر دەکات.

 

زۆرم لام مەبەستە ئەوە بلێم کە هیواخوازم هیچ خوشک وبرایەکی کوردی ^بیرچەپم^ هەڵە لێم تێنەگەن. مەبەستم لەم باسە هیچ بێڕێزییەک بەرامبەر بە خەبات و ڕابووردوی ئەوان نییە. سەری ڕێزی ونوازش بۆ گشت شەهیدانی بیرچەپی کورد، کە لە پێناو ڕزگاریی و مافەکانی گەلیکورد و کوردستاندا گیانیان بەخشیوە، نەوی دەکەم. بە کورتی لەم نووسینەدا تەنیا مەبەستم ئاماژەکردنە بەوەی کە: چۆن لە ڕێگەیئایدلۆژیای(هەستجووڵێنەرەوە) کەڵک لە تواناوغیرەت وزانایی کوردەکان، لە مێژووی کۆن و نوێدا وەرگیراوە. یا بە شێوەیەک کەوتوونەتە نێوقەفەسی لە خشتە براوی نەتەوەی حاکم لە درێژایی مێژوودا.

چەپە خوێنەوارەکانی بە ڕەچەڵەک خەڵکی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، زۆر زیرەکانە و بە فرت و فێڵکی چەپگەراییانە، واتە گورگی لەپێستی مەڕدا، وایان بە گۆی خەباتکار و ئازادیخوازنی کوردا خوێندووە. کە ئەگەر لە چوارچێوەی خەباتی چینایەتی پێکەوە کار بکەین بۆڕووخانی دەسەڵاتی حاکم، کە سەرۆکی دەسەڵاتەکەش هاوزمان و هاوڕەگزی خۆیانە، بە بیانووی ئەوەی کە گوایا ئەم ڕێژیمە یا ڕێژیمانە،سەرمایەدار و کاپیتاڵیزمن و بەکارهێنانی زۆر دەستەواژەی کۆمۆنیستی و چەپانەی دیکە. بەڵام ئەگەر حکومەتی کۆمۆنیستی یاسوسیالیستی بێتە سەر دەسەڵات، ئەوا مافی تۆی کوردیش  لە چوارچێوەی ئەم دیمۆکراسییە چەپگەراییە پارێزراو دەبێت. کابرای فارس وعەرەب و تورکی چەپ، لەم ڕێگەوە دوو مەبەستی سەرەکی پێکاوە.

یەکەم: بە قەوڵی خۆیان وڵاتەکەی لە دابەشبوون پاراستووە.

دووەم: لە ڕێگەی نامیلکەکانەوە زمانەکەی بە فەرمی وەک زمانی وڵاتەکە هێشتووەتەوە.

کاکە یا خوشکە کوردەکەی من، گوومان لەوەدا نییە کە بەرێزتان لە پلەی یەکەمدا بە نێتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێژیمانەی کە زوڵم لە گەلیکورد دەکەن، هاتووەتە نێو دونیای خەبات و سیاسەتەوە. بەڵام بە داخەوە وبە بێ ئەوەی بە خۆت بزانێت، فێڵت لێکراوە, لە ڕەوتە درووستەکەتکە خەباتە بۆ ڕزگاری یەکجاریی گەلەکەت، دوورخراویتەوە.

 

دەلێت: خەباتی چینایەتی گۆڕاوە بۆ مەقولەیەکی عەجیب و غەریب و ئەفسانەیی. لە تیۆری بەشێک لە ڕەوتەکانا خەباتی چینایەتی وەکودیاردەیەکی ئایدیاڵیستی وێنە دەکرێ.

ببینن لێرەدا بە زەقی ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت ئەو خەباتە ئایدیاڵیستی ناوببرێت، کەچی جاروبار هێندیک فەریکە چەپی کوردیپێچەوانەی دەکەنەوە. یا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بە ڕوونتر ڕەخنە دەگرێت لەوەی کە بۆ بە خەباتی دژی ئیمپرالیزم و داگیرکەر دەلێنخەباتی چینایەتی. دەقی قسەکانی وەک خۆی: خەباتی چینایەتی ئەوەیە کە کرێکار لە بۆتەی ئەو خەباتەدا و لە پێشەوە بزانێ کە ئامانجیکۆتاییەکەی کامەیە، دەیەوێ چ جۆرە کۆمەڵگەیەک دامەزرێنێ و دەبێ کام ناوی لەسەر بێ. بەڵام ئەگەر بڕیار بێ خەباتی چینایەتی ئەمە بێ،مارکس هیچکات نەیدەتوانی بڵێ ئەمە (خەباتی چینایەتی) داینەمۆی جووڵانی مێژووە. یاخود لەبارەی خەباتی خەڵک دژی ئیمپریالیزم،خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی و لە دژی هەڵاواردنی نەژادی یان داگیرکاری خارجی و هتد،،،،  وەکو قەڵەمڕەو گەلێک قسەیان لێوەدەکرێ، کە گوایا جێگای خەباتی چینایەتییان گرتۆتەوە. هەندێ تەسەور دەکەن خەباتی چینایەتی بە شێوەی ڕەها لە هەندێ دەورەی تایبەتو بە مەرجی جێبەجێ بوونی پێداویستی عەقیدەیی و سیاسی و حزبیی دیاریکراوەوە دەکەوێتە ڕێ. ئەم جۆرە تەوزیحانە بە تەواوی چاودێرەبەسەرنکووڵی کردن لە وجودی خەباتێکی چینایەتی دائمی لە کۆمەڵگەیا لە نێوان چینە ئەسڵییەکاندا. ئەو هەموو ڕاستییانە ئەوەمان پێدەڵێت،کە تۆ کاتێک نیشتیمانەکەت بە تەواوی پێکهاتەو ڕەنگ وئاین و مێژوو کولتورێکیەوە دەستی بە سەرداگیراوە. بە زۆری یاسای وڵاتانیداگیرکەر ژیانی تێدا بەڕێوە دەچێت، ئیتر چۆن دەبێت تۆ بە خەباتی چینایەتییەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت، و ئەرکە ئەسڵیەکەت کە خەباتە بۆڕزگاری یەکجاریی ئەویش خەباتی نەتەوەییە لە بیری بکەیت? چوون ئەو جۆرە خەباتە وات لێدەکات، کە خەباتی نەتەوایەتی بە تاوان تەماشابکەیت، ببیتە ڕکابەری سەرەکی خەباتگێرانی ڕابووردو ئێستاو داهاتووی گەلەکەت. لێرەدا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە بە سەرهاتێکی خۆمبکەم، کە گەواهی بۆ ئەو ڕستەیەم دەدات. تا پێش ساڵی ٢٠ ٠ ٥،گەشتکردن بۆ باشووری کوردستان  دەبوو لە ڕێگەی سوریاو تورکیاوەهاتووچۆ بکرابایە. لە هاوینی ساڵی٢٠ ٠ ٣، لە کوردستانەوە گەڕامەوە بۆ ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. فڕینی فڕۆکەکان بەو شێوە بوو، لەدیمەشق بۆ مۆسکۆ، لە مۆسکۆ بۆ ئۆسڵۆ. لە کاتی هەستانی فڕۆکەی دیمشق بۆ مۆسکۆ، لە ڕیزێکی٤ کەسی ناو فڕۆکەکە ٣ پیاو١ژنی کوردبووین. هەرکەس باسی سەفەرەکەی خۆمان دەکرد، هەروەها باسەکە چووە سەر ئەوە کە چیمان لەگەڵ خۆمان هێناوەتەوە، من لەبەشی خۆمباسی هێندێک پەرتووک، و هەروەها چەند دیڤیدی واتە سیدی بە بیسراو بینراوی گۆرانییەکانی هونەرمەند ناسر ڕەزای، کە لە کیفەکەیبەردەستمابوو  پێشانمدان، ژنە کوردەکە بە زاراوەیەکی زۆر ناشیرین و زبر چەند جنێوێکی بە کاک ناسر دا، وتی ئەم کابرایە زۆرناشیونالیست و بۆگەنە و گۆرانی ناشیونالیستی دەڵێت و سەر لە مناڵی کورد دەشێوێنێت، نابێت گوێ لە گۆرانییەکانی بگیرێت، پێویستەهەموو بەرهەمەکانی بخرێتە زبڵدانەوە. ئیتر بە شێوەی زاراوەکەی و دەستەواژەکانی کە ٩٠ % فارسی بوو، تێگەیشتم چی پەتایەکی گرتووە. منیش لەو کاتە وەک ئێستا زۆر پشوو لە سەرخۆ نەبووم، بە قەوڵی خانمە حیکمەتیستەکە ناشیونالیستێکی زۆر تووندتر بووم. ئەوەی لە کاتیخۆیدا پێویست بوو وڵامم دایەوە. ئیتر ژنەکە وتی من ناتوانم لای ناشیونالیستێکی وا ،،،، دانیشم، و شوێنەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەگۆڕییەوە. لەو کاتە چوومە نێو خەیاڵێکی قووڵەوە، بیرم لەوە دەکردەوە کە بۆ دەبێت خەڵکی ئێمەی وڵاتداگیرکراو بکەونە نێو ئەو جۆرەبیرکردنەوە، و لە خشتە ببرێن و بە دژی هەموو پیرۆزییەکانی خۆمان پەروەردە بکرێن.

 

خەباتی نەتەوایەتی چییە و کەی پێویستە بکرێت?

هەروەک لە بەشی چینایەتیەکە باسم کرد، کە باسکردن لەم چەمکانە زۆر هەڵدەگرێت. ئەوەی کە پێویستە هەموو کوردێک یا هەر نەتەوەیەکیدیکەی خاک ونیشتیمانداگیرکراو بیزانێت، ئەوەیە کە ئەرکی ئەمڕۆیی تۆی کورد ئەوەیە کە بە خەباتی نەتەوایەتییەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت، جامەرج نییە کە ئەو جۆرە خەباتە هەر بە ئەندامبوون لە حیزبێکدا بکرێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی نووسینەوە، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ناوکۆمەڵگادا، کار و تێکۆشانی ڕۆشنبیرییەوە، لە کۆڕ و سیمینارەوە، لە ڕێگەی وەرزشەوە، لە ڕێگەی کۆمیدییەوە، لە ڕێگەی ڕاگەیاندن وتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، بۆ نموونەوە لە ڕێگەی فیلمی مناڵانەوە، لە ڕێگەی ئمینەیشنەوە، لە ڕێگەی مامۆستایەتییەوە، لە زۆر ڕوانگەی دیکەوەدەتوانیت ئەو پەیامە بگەیەنیت.

بۆ دەبێت ئێمەی کورد خەباتی نەتەوایەتی بکەین: ئایا نەتەوە مانای چییە?

نەتەوە بە دەستەیەک خەڵک، یا پێکهاتەیەک دەگووترێت لە سەرهەڵدانیاندا لە یەک شوێن ژیاون، خاوەنی یەک نێشتیمانی هاوبەشن، خاوەنیزمان و مێژوو کەلتور و نەریتی هاوبەشن. نەتەوە چەمکێکە کە هەزاران ساڵ پێش لە دەوڵەت لە نێو چیاو دۆڵ و ئەشکەوت و دارستان وسەوزاییەکاندا لە مێژوودا هەبووە. کە لە بنەڕەتدا مانای ووشەکە دەگەرێتەوە بۆ واتای ڕەچەڵەک، خێڵ و هۆزەکان.

ئیتر بوونی نەتەوەیی دیکە وایکردووە، کە هەموو پێکهاتەکانی دەوروبەر لە سەردەمانی خۆیدا، لەو هەوڵی ئەوەدا دەبن کە نەتەوەخوازییNationalism بکرێتە چەمکێک بۆ درووستکردنی وڵات بۆ نەتەوە جیاوازەکان. هەرچەند لە سەدان ساڵ پێشەوە کە خەباتی نەتەوەیی لەکوردستان پەیتا پەیتا سەریهەڵداوە. بەڵام هەمیشە هەوڵدراوە کە ئەگەر لە ڕێگەی هێزەوە نەتوانرابێت سەرکووپ بکرێت، هەوڵدراوەژمارەیەکی ئەگەر زۆر کەمیش بووبێت، لە رێگەی فرت وفێڵ و دەستەواژەی دیکەی سەردەمیانە لە ڕەوتی نەتەوەیی دوورخرێنەوە. بەداخەوە کەئەم چەمکە دانپێدانراوە و ڕێپێدراوە لە تەواوی جیهاندا، پەلوپۆی هاوێشتووەو بڵاو بووەتەوە، بەڵام بۆ کوردستانیان ڕێگەکەی لێبەسراوە. کەبە داخەوە هێندێک جاریش لە چەند کەسێکی ژمارە کەمی کوردانیش دەبیسین کە دەڵێن باوی^ نەتەوە دەوڵەت^ نەماوە، کە بە ڕاستیئەمجۆرە بیرکردنەوە لە زاری خوودی کوردەکەوە بە کار بهێنرێت زۆر مەترسیدارترە لە گەلەکۆمەی نەیارانی. یا زۆرجار لە ژێرناوی ئایینەوەکوردە چالاکەکانی پەیڕەوانی ئاینییان فریوداوە بەوەی کە گوایا خەباتی هەموومان با دژی نەیارانی ئیسلام(کافر) بێت، لە کاتێکدا ئەوکەسەی کە ئەو پێشنیارە بە کوردەکە کردووە، خۆی وەک عەرەب خاوەنی٢٢ وڵاتە، و خەریکی ٥ وڵاتی دیکەشن درووستی بکەن. تورک وتورکمەنستان، خاوەنی ٢وڵات و پشتیوانی چەند وڵات دیکەن، فارسەکانیش خاوەنی وڵاتن. تەنیا بۆ کوردەکە خەباتی نەتەوەیی حەرام کراوە. لە کاتێکدا بۆ خۆیان درووشمی( الد٠Šن لله والوØ·ن للجم٠Šع ) واتە دین بۆ خواو وەتەن بۆ هەموومانیان لە سەر هەموو بەرزایەکانی وڵاتیاندەشەکێتەوە.

بەشی زۆرینەی نەتەوەکانی جیهان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە، بەهەموو ڕگەز وتەمەنەکانیانەوە، دەستیاندایە خەباتی نەتەوەیی بۆ ئەوەیلەبندەستی ڕزگارییان ببێت، هەر ئەو خەڵکەی کە بە خەباتی نەتەوەیی سەربەخۆیی خۆیان بە دەستهێنا، هەر ئەو نەتەوەش لە ناوخۆیوڵاتەکەی خۆیان خەباتی چینایەتییان دەکرد، بۆ ئەوەی مافی بەرامبەر بۆ هەموو پێکهاتەکانی خۆیان بە دەستبێنن.

بەڵام زۆرجار لاوانی وڵاتی ئێمەیان فریودراوە کە باز بدەن بە سەر خەباتی نەتەوەییدا و سەرقاڵی خەباتی چینایەتیان کردوون.

 

ئاکامگیری باسەکە: لە ئاکامداو بە بەڵگەو جاڕنامەکانی پەسەندکراوی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی، دەردەکەوێت کە تاکی هەر کۆمەڵگایەکپێویستە لە هەنگاوی یەکەم خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی خۆی بکات، دوای نەمانی ئەو ئەرکە خەبات بۆ بەرامبەری چینایەتیش بکات. بێگوومان ئەو خەباتەی کە تۆ بۆ ڕزگاریی گەلەکەت دەیکەیت، دەبێت جۆڕە خەباتێک بێت کە پاشەکەوتەکەی تەنگاوی چینایەتی لێ درووستنەبێت.

بەڵێ بۆ خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی گەلی کورد لە ژێر چنگی داگیرکەران.

 

تێ بی نی :  ئەم بابەتە پێشتر بڵاوم کردبووە،  ئەمڕۆ فایسبووک بە بیری هێنامەوە، بابەتەکە وادەخوازێت  بە کەمێک دەسکارییەوە دیسانبڵاوی بکەمەوە.


1 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?

ئایا ئەرکی تۆی وڵاتداگیرکراو، خەباتی نەتەوایەتیە، یا چینایەتیە?

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)