وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی ژنێکی بەڕەگەز عەرەب لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە،
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی ژنێکی بەڕەگەز عەرەب لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە، دەشڵێت، ژنەکە بە تەنها لەو ماڵەداژیاوە، تائێستاش کەسوکارەکەی دیار نییە
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەو ژنەی کە تەرمەکەیدۆزراوەتەوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ە و بە رەگەز عەرەبە، تەرمەکەشی لە ماڵێکدا لە سنووری گەڕەکی راپەڕین دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی ئەو ژنە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی داد کراوە و هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجەدان یان چەقۆ یان تاوانیپێوەدیار نییە.
وتیشی، گومان دەکەن ژنەکە بە جەڵتە گیانی لەدەستدابێت، چونکە حەبیان لە ژوورەکەیدا دۆزیوەتەوە و دراوسێکانیشی وتوویانە کەنەخۆشبووە.
سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەش کرد، ئەو ژنە بە تەنها ژیاوە، تائێستاش کەسوکارەکەی دیار نییە.
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future