بەبڕیاری سودانی فەریق حامد ئەلزوهیری فەرماندەی فیرقەی تایبەت لە پۆستەکەی دورخرایەوە
بەبڕیاری سودانی فەریق حامد ئەلزوهیری فەرماندەی فیرقەی تایبەت لە پۆستەکەی دورخرایەوە بەهۆی هەڵاهاتنی سەعد کەمبش سەرۆکیپێشووی وەقفی سوننە لە بنکەیەکی پۆلیس
سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی له پۆسته‌که‌ی دوورخستنه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق، لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لەبەغدا هه‌ڵات کە لەسەر گەندەڵی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
له کاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌کداره‌کانی عێراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق حامد ئه‌لزوهه‌یری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌تی له پۆسته‌که‌ی ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سودانی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق بڕیاری دا به دانانی لیوا روکن وه‌لید تمیمی به فه‌رمانده‌ی فیرقه‌یتایبه‌ت له شوێنی فه‌ریق حامد ئه‌لزوهه‌یری.
International News Agency Rudaw24