بافڵ تاڵەبانی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بافڵ تاڵەبانی
ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی هەرهەوڵێکیش دەکەین کە هەڵەکانمان دەستنیشان بکات و رێگا راستەکەمان نیشان بدات
دەقی پەیامەکە
ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
راستییەکی حاشاهەڵنەگرە رۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمکردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەکی گرنگی دیموکراسین و هێمای گەشەسەندن وپێشکەوتنی وڵاتە. بەڵام بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لەو رووەوە گەشەی نەکردووە، بەڵکوبووەتە جێگەیەک بۆ کپکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان. تۆمەتی ناڕەوا بۆ رۆژنامەنووسان دروستدەکرێت و وێنەیەکی نەخوازراویهەرێم پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت.
ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی هەرهەوڵێکیش دەکەین کە هەڵەکانمان دەستنیشان بکات و رێگا راستەکەمان نیشان بدات. بۆیە لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمانبەردەوام دەبین و هاوکار و هەماهەنگی میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەکان دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان