‎ ئێران، دەستگیرکردنی ئەو خانمە ئەکتەرە ئێرانییە، کە ڕۆڵی زولەیخای لە زنجیرەی یوسفدا بینیوە، ڕادەگەیەنێت.
ئاژانسی تەسنیم، سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، دەستگیرکردنی ئەو خانمە ئەکتەرە ئێرانییە، کەتائون ئەلریاحی، کە ڕۆڵی زولەیخای لەزنجیرەی یوسفدا بینیوە، ڕادەگەیەنێت. ئەو یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە هاودەنگی خۆیان لەگەڵ ڕاپەڕین لە ئێران ڕاگەیاند. هەروەها لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێران ئینتەرناشناڵ بەبێ سەرپۆ دەرکەوت.