حکومەتی بەریتانیا دەستنیشانکردنی ئۆلیڤەر داودن ی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاند
حکومەتی بەریتانیا دەستنیشانکردنی ئۆلیڤەر داودن ی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاند، بۆ شوێنگرتنەوەی دۆمینیک ڕاب،کە دوای تۆمەتەکانی هێرشکردنە سەر فەرمانبەران لەکاتی خزمەتکردنی وەک وەزیر لە بەشە جیاوازەکاندا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە. وە حکومەت ئاماژەی بەوەدا - لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن کەناڵی پەخشی بەریتانی (BBC) ئەمڕۆ هەینی پەخشکرا - کە پۆرتفۆلیۆی داد)بۆ ئەلێکس چالک تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی جێگەی دۆمینیک ڕاب بگرێتەوە لەو پۆستەدا. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕیشی سوناک، بەدڵتەنگییەکی زۆرەوە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ڕاب ی ڕاگەیاند، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بڕیارێکیدروستە.