هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی رۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەقی پەیامەکە:....
هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی رۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵخەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری.
پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە رێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەرجێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەوناوچانە و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/4/21