سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەو مووچەیە موژدە وچاکە نییە، ئەرکە، دەشڵێت، "متمانەیەکی گەورە"ی بە دیناری عێراقی هەیە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند، متمانەیەکی گەورەی بە دیناریعێراقی هەیە،وتیشی "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەو مووچەیە موژدە و چاکە نییە،ئەرکە".
سوودانی لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی، ئەوە تەنیا زیانی بۆ هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بۆ هەمووعێراق زیانی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە وەکۆمەڵێک رێوشوێنی دیکەیان دەبێت لەبارەی ئابوورییەوە
ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی یان ئەنجوومەنی وەزیران نییە کە هەموو هەفتەیەک بڕیارێک تێیدادەرنەچێت بە ئاراستەی چاکسازیی ئابووریی و باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان