ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: ئارایشتگاکانی جوانکاری لە بەریتانیا هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە بەهۆی نرخی کارەباوە
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: ئارایشتگاکانی جوانکاری لە بەریتانیا هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە بەهۆی نرخی کارەباوە
ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیەن"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە چارەکی ئارایشتگاکان لە بەریتانیا بیر لەداخستنی دوکانەکانیان یان کەمکردنەوەی قەبارەی ساڵۆنەکەیان دەکەنەوە، چونکە بەدەست پارەی زۆری وزەوە دەناڵێنن بەهۆی کارەباوەلەناو قەیرانی تێچووی ژیان وە بەهۆی لاوازی ئیشەکەشەوە فشاری زیاتر خراوەتە سەریان
وە یەک لەسەر پێنجی خاوەن ساڵۆنەکان دەڵێن نیگەرانن لە داهاتوو، نزیکەی چارەکێکیان کێشەیان هەیە بۆ ئەوەی پارەی تێچووی وزەیانبدەن و لە هەر پێنج کەسێک یەکێکیان دەبێت داوای یارمەتی دارایی لە خێزان و هاوڕێکانیان بکات، بەپێی ڕاپرسییەکی ماڵپەڕیبەراوردکاری Uswitch.
ئارایشتگا سەربەخۆکان و خاوەن ساڵۆنەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پارەی وزە و فشاری خەرجییەکانیبەکاربەر لەنێو فرۆشیارە سەربەخۆکان لە ساڵی ڕابردوودا - بە داخستنی نزیکەی 624 ساڵۆن، بەپێی داتا ناوخۆییەکان داخستنیفرۆشگاکانیان گەیشتە ٢٢٥ فرۆشگا.
فیدراسیۆنی نیشتمانی قژ و جوانکاری ڕایگەیاندووە، نزیکەی چارەکێک لە ساڵۆنەکانی جوانکاری زیانیان بەردەکەوێت، لەکاتێکدا لە پاییزدا19% بووە، دوو لەسەر سێی ئارایشتگاکان پێشبینی دەکەن لەم بەهارەدا نرخەکانیان بەرزبکەنەوە لەکاتێکدا نادڵنیایی زیاترە سەبارەت بەمانەوەی بازرگانی. داوای پشتگیری زیاتری حکومەت بۆ پڕۆژە یاساکان کرد.
پۆڵ فۆڵکنەر، خاوەنی ساڵۆنێکی جوانکاری لە کامبریجشایر ڕایگەیاندووە، پارەی وزەی نزیکەی یەک لەسەر سێ بەرزبووەتەوە و دوایواژۆکردنی گرێبەستێکی سێ ساڵە، بەهۆی ترسی بەرزبوونەوەی نرخ، ناچار بووە ئەو تێچوونانە بدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادکردنی کەمترین مووچە لەم مانگەدا 200 پاوەندی لە هەفتەیەکدا زیادکردووە بۆ تێچوونەکانی لەکاتێکدا نرخیبەرهەمەکانی وەک شامپۆ و سیرۆم نزیکەی 5% بەرزبووەتەوە.
فۆڵکنەر وتی: "هەموو کەسێک بە سەختی دەزانێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە دابینکەرەکانی "بەردەوامن لە زیادەڕۆیی لە پارەدان بۆشتەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی تێچووی وزە پرسێکی سەرەکییە بۆ کارەکەم، پێویستە بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی باشترینخزمەتگوزاری بۆ کڕیاران بەبێ ئەوەی پێویست بکات نرخەکان بەرز بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە خەریکە قورستر دەبێت.
ئا: لانە عەزیز حەمە