زاخارۆڤا: مۆسکۆ ئەو دیپلۆماتکارە ڕۆژئاواییانەی کە بەشدارن لە چالاکی تێکدەرانەی ڕووسیا، دەردەکات
زاخارۆڤا: مۆسکۆ ئەو دیپلۆماتکارە ڕۆژئاواییانەی کە بەشدارن لە چالاکی تێکدەرانەی ڕووسیا، دەردەکات
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو دیپلۆماتکارە ڕۆژئاواییانەی دەستیان لە چالاکییەتێکدەرانە لە ڕووسیادا هەیە، لە وڵاتەکە دەردەکرێن.
زاخارۆڤا لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی تاس بڵاویکردووەتەوە، وتی: هەر کارێکی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا یان وڵاتانینادۆست بە ئامانجی دروستکردنی ناتەبایی و دوژمنایەتی لە کۆمەڵگاکەماندا بە توندتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دیپلۆماتکارانەی کە هۆکاری تێکدەرانەن لە ڕووسیا، دەردەکرێن بە دڵنیایەوە".