فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له به‌غدا ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداکه تائێستا دیارنیه سه‌ر به چ لایه‌نێکه که‌وته خواره‌وه، فڕۆکەکەش ڕادەستی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تا ئێستا ڕون نەبوەتەوە کە ئایا فڕۆکەکە کەرەستەی تەقینەوەی هەڵگرتوە یان بۆ مەبەستی وێنەگرتن و چاودێریکردنبهکارهێنراوه".
تائێستا هێزه ئه‌منییه‌کان هیچ راگه‌یه‌نراوێکیان له‌باره‌ی روداوه‌که رانه‌گه‌یاندوه و دیارنیه فڕۆکه‌که سه‌ر به کام لایه‌ن بوه.