‎لە هێرشێکی چەکداری بۆسەر پارکێکی ئاوی لە مەکسیک ٧ کەس کوژران
لە هێرشێکی چەکداری بۆسەر پارکێکی ئاوی لە مەکسیک ٧ کەس کوژران
دوێنێ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێکی شارەوانی شاری کۆرتازار، کە هێرشەکەی تێدا ڕوویداوە، ڕایگەیاند، پۆلیس "گەیشتووەتە شوێنیتاوانەکە، لەوێ تەرمی 3 ژن و 3 پیاو وە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان دۆزراوەتەوە". جگە لە کەسێک کە برینەکەی سەختە."
لە بەیاننامەی شارەوانی شارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارەکان کاتژمێر ٤:٣٠ ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆ (٢٢:٣٠ گەیشتوونەتەپارکی ئاوی لا پاڵما" "بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک خەڵک کردوە، دواتر پێش ئەوەی بکشێنەوە کامێرایچاودێریەکانیان لە شوێنەکە بردووە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆ یێک کە لە پێگەی هەواڵی ناوخۆیی "Debite Noticias" بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن شایەتحاڵێکەوە گیراوە،قوربانییەکان دوای ئەوەی کە لە ئەنجامی تەقەکردنەوە چەند قوربانیێک کەوتوونەتە سەر زەوی . هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێتکە خەڵک لە ترس و شڵەژاندا ڕادەکات لە مەرگ
گواناخواتۆ کە شاری کۆرتازار لە ناوەڕاستی مەکسیکدا هەڵکەوتووە، لەم ساڵانەی دواییدا توندوتیژییەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانپەرەی سەندووە.
دەوڵەتی پیشەسازی گەشەسەندوو بەهۆی ململانێی نێوان باندی تاوانکاری "سانتا ڕۆزا دی لیما" و "کارتێلی نەوەی نوێی جالیسکۆ" کەتایبەتمەندە لە دزینی سووتەمەنی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بووەتە یەکێک لە توندوتیژترین ویلایەتەکانی مەکسیک.
لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ەوە کە حکومەت سوپای وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان جێگیرکردووە، زیاتر لە ٣٥٠ هەزارکوشتنی تۆمارکردووە.