به‌پێی لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان له هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردوودا که له پێنجوێن ئه‌نجامدرا،دوو که‌س شه‌هیدبوون و دوو که‌سی تریش بریندارن
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، به‌پێی لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان له هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردوودا که له پێنجوێن ئه‌نجامدرا،دوو که‌س شه‌هیدبوون و دوو که‌سی تریش بریندارن.
دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا له سنووری پێنجوێن بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له بۆردومانه‌کانی سنوری قه‌زای پێنجوێنی پرسی، که تیایاندا ناوچه‌کانی وریاوا و کانی میرانی باباعه‌لی وساڵیاوا، کرابوونه ئامانج.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت: "سه‌رۆکی حکومه‌ت پشتیوانیی بۆ پارێزگای سلێمانی و قائیقامییه‌تی پێنجوێن و خه‌ڵکی سنوره‌کهØ› ده‌ربڕی وهیوای خواست که ئه‌م ڕوداوانه کۆتای‌یان بێت و هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵیی لێنه‌که‌وێته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که "پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بایه‌خ و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی خێرای به‌ڕێزیانی کرد و نیگه‌رانیی خۆیان وقائیقامییه‌تی قه‌زای پێنجوێن و خه‌ڵکی سنوره‌که‌ی په‌یوه‌ست به‌م هێرشانهØ› گه‌یانده به‌ڕێزیان، به ئومێدی کۆتایهاتنی ئه‌م هێرشانه‌وبه‌دورگرتنی هاووڵاتیانی ناوچه‌که به تایبه‌تیی که له ئێستادا سه‌رگه‌رمیی کشتوکاڵ و ژیانی ئاسایی خۆیانن".
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌پێی لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان، له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردومانانه‌داØ› تا ئێستا دوو که‌س شه‌هیدبوون و دوو که‌سیتریش بریندارن".
راشیگه‌یاند که "هاوخه‌میی خۆمان بۆ شه‌هیده‌کان ده‌رده‌بڕین و هیوای چاکبونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین"