پۆلیسی بەریتانیا: لە لەندەن هەر شەش خولەک جارێک مۆبایلێک دەدزرێت
پۆلیسی بەریتانیا: لە لەندەن هەر شەش خولەک جارێک مۆبایلێک دەدزرێت
ئامارە فەرمییەکانی پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، هەر شەش خولەک جارێک مۆبایلێک لە لەندەن دەدزرێت، بەپێی ڕۆژنامەی ئیڤینینگستاندەردی بەریتانی
وە ٩٠ هەزار و ٨٦٤ مۆبایل - کە یەکسانە بە ٢٥٠ مۆبایل لە ڕۆژێکدا - لە ساڵی ڕابردوودا لە سەرانسەری پایتەخت دزراون، بەپێیئامارەکانی پۆلیس.
پۆلیس ئاشکرایکردووە، ناوچەی وێستمینستەر شوێنێکی گەرمە بۆ دزینی مۆبایل لە لەندەن، لە ساڵی ٢٠ ٢٢دا ٢٥ هەزار و ٨٩٩ مۆبایللەوێ دزراوە، کە نزیکەی ٣٠ %ی کۆی دزینی مۆبایلە لە سەرانسەری پایتەخت.
کامدن لە پلەی دووەمدا دێت و ٧٩٠ ٠ مۆبایل دزراون، دوای ئەویش ساوسارک و هاکنی.. بێکسلی کەمترین ژمارەی دزینی بەخۆیەوەبینیوە، کە ٤٣٢ مۆبایل بووە.
هەروەها ئامارەکان دەریانخستووە کە تەنها نزیکەی 2%ی ئەو مۆبایلانەی ساڵی ڕابردوو لە لەندەن دزراون، دواتر دۆزراونەتەوە.