ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئێران: بڕیارەکانی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی نێودەوڵەتی بەرنامە ئەتۆمییەکانمان تێکنادەن

ئێران: بڕیارەکانی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی  نێودەوڵەتی  بەرنامە ئەتۆمییەکانمان تێکنادەن
ئا:ئاهورا

محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: دەرکردنی چەندین بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە نابێتە هۆی پەکخستنی بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

‎به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه واڵی ئێران، ئه مڕۆ یه کشه ممه له میانه ی وتاره که ی له بۆنه یه کدا له پارێزگای ئیسفههان له ناوه ڕاستی ئێران بوو.
‎ ئیسلامی ئاماژە کرد: بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دژ بە ئێران ڕێکارێکی نا بنیاتنەرە بۆ خستنەڕووی زۆرترین فشار.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارە یارمەتی لایەنەکانی دیکە نادات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا".
ئیسلامییەک پێی وابوو "ئەو جۆرە فشارانە کۆتایی نایەت"، ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکەی ئاژانسەکە بە وەڵامێکی توندی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوایکرد ئێران ئەو شوێنانە بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕوون بکاتەوە کە شوێنەواری یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێدا دۆزراوەتەوە.
ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ڕۆژی هەینی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد تاران بڕیارەکەی ئاژانس "بێ دواکەوتن" جێبەجێ بکات.
ئا:ئاهورا


2 ساڵ و 1 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران: بڕیارەکانی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی نێودەوڵەتی بەرنامە ئەتۆمییەکانمان تێکنادەن

ئێران: بڕیارەکانی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی نێودەوڵەتی بەرنامە ئەتۆمییەکانمان تێکنادەن

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)