هێزی ئاسمانی تورکیا هێرش دەکاتە سەر شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو شارە لەژێر کۆنترۆڵی هێزه کوردیه‌کانی وه‌ک یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دایە.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕووداو ٢٤ ، لەو هێرشی تورکیا نزیکه‌ی ١٢ کەس شه‌هیدکراون.
هەر لە هاوینی ئەمساڵدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
وە درەنگانی ئێوارەی شه‌وی ٢٠ ی نوڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٢٢، تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری کۆبانێ دەستپێکردووە.
ئه‌ردوغان چەندین جار هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە دژی گرووپی کوردی پەکەکە کە بە تیرۆریستی ناوزەد کراوە، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان به هێزن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا وێنەی فڕۆکەیەکی جەنگی لە تویتەر بڵاودەکاتەوە.
هێزه کوردیه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه تۆمه‌تبار ده‌کرێن به تێرۆر، به‌ڵام ئه‌وه شتێکه ئه‌مه‌ریکا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، چوونکه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا بوون له شه‌ڕی دژی داعش.