ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەڵێت هه‌وڵیان داوه ئۆپۆزیسیونی ساخته بۆ حکوومه‌تی کوردستان دروست بکه‌ن
هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێکان
هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز هه‌وڵی تێکدانی ئاسایشی دراوسێ دڕنده‌کانی خۆی نه‌داوه . به پێچه‌وانه‌وه له‌م دراوسێیانه‌وه تیرۆریست بۆ تێکدانی ئاسایشی هه‌رێمی باشوڕی کوردستان نێردراوه . به فڕۆکه و مووشه‌ک و تی ئێن تی هه‌وڵی تێکدانی ئارامیی کوردستان دراوه .که‌ره‌سته‌ی بێهۆشکه‌ر ( مخدرات ) به به‌رنامه بۆ هه‌رێمی ئێمه نێردراوه . هه‌وڵیان داوه ئۆپۆزیسیونی ساخته بۆ حکوومه‌تی کوردستان دروست بکه‌ن .
ئه‌وه ئێمه نین که بووینه‌ته هۆکاری نائارامی و خۆپێشاندان و تێکچوونی باری ئاسایش و ئابوریی ئێوه . ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئێوه‌یه که ئێوه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م ئاسته له شکست . ئێوه ئه‌گه‌ر نه‌ک هه‌رێمی کوردستان داگیر بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاتانی که‌نداویش داگیر بکه‌ن ( که خه‌ونیشی پێوه ده‌بینن ) هه‌ر دیسان باری لارتان راست نابێته‌وه .
تێبینی:
سە رچاوە لە”fb “عل٠Š عون٠Š: وەرگیراوە.