دوابەدوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئیدارەی بایدن لێکۆڵینەوەی لەم بابەتە دەستپێکرد
دوابەدوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئیدارەی بایدن لێکۆڵینەوەی لەم بابەتە دەستپێکرد
دوابەدوای دزەپێکردنی زیاتر لە 100 بەڵگەنامەی هەواڵگریی زۆر نهێنی ئەمریکا لەسەر تۆڕە مەجازییەکانی پنتاگۆن، وەزارەتی دادیئەمریکا دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ئاشکراکردنی ئەو بەڵگەنامانە. ئەم بەڵگەنامە نهێنی و زۆر نهێنیانە، کە بۆ یەکەمجار لەلایەننیویۆرک تایمزەوە بڵاوکراونەتەوە، باس لە بوارەکانی وەک شەڕی ئۆکرانیا و چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. وەزارەتی دادی ئەمەریکاهەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پنتاگۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە ولەو پەیوەندییەدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پەیوەندیدایە. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست هەروەها بڵاویکردەوە، دوو لاپەڕە بەڵگەنامەدزەپێکراوەکانی پنتاگۆن، کە دەوترێت پەیوەندییان بە ڕاپۆرتی هەواڵگری ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سی ئای ئەیەوە هەیە، سەبارەت بە ئێران،هەنگاریا و ڕووسیایە. تا ئێستا پنتاگۆن ڕەسەنایەتی ئەم بەڵگەنامانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەشییەکەمی ئەم بەڵگەنامانە لە سەرەتای مانگی ئازاردا لە دیسکۆرد کە سۆشیال میدیایە، گەیمەرەکان بڵاوکراوەتەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو