گوتەبێژی حکومەت، قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بندیوارە و مافی ئەوەی نیە باسی حکومەت بکات
گوتەبێژی حکومەت، قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بندیوارە و مافی ئەوەی نیە باسی حکومەت بکات
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیینەمێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز قوبادتاڵەبانی نوێنەرایەتیی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکومەت و دامودەزگاکانی، و حکومەتی لە سنووری سلێمانی خستۆتە بن هەژموونیئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان".
هەروەها لە وەڵامەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد، بێت هاوکار بێت و لەکەناڵەکانی حکومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە و دەوام ناکات. بۆیە کاک قوباد، جێگریسەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نیە باسی حکومەت بکات و بڕیار لەسەر وتەبێژی حکومەت بدات".
دەشڵێت،پێویستە کوتایی جۆرە رووداوانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت ولە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو پارێزگایە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکیسلێمانی دەستەبەر بکرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەکەتەقینەوەیەک روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. دەشڵێت، "گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامن."
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو