ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، باڵیۆزی ئیسرائیل لەوڵاتەکانیان دەربکەن
موقتەدا سەدر
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، باڵیۆزی ئیسرائیل لەوڵاتەکانیان دەربکەن
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای ڕاگرتی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پیرۆزییەکانی ئایینی فەڵەستین دەکات و هەروەها، داوایلەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، باڵیۆزی ئیسرائیل لەوڵاتەکانیان دەربکەن.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەو خۆپێشاندانانەی کە هەندێک لە شارەکانی عێراق لە دژیهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین بەڕێوەچوو، دەبێت کۆتایی بە هێرشە تیرۆریستییەکانی زایۆنیستەکان دژی پیرۆزییەکانی ئایینی لەفەلەستین کۆتایی پێبهێنرێت.
سەدر دەشڵیت، چارەسەری یەکەم ئەوەیە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خێراتر بکەن، لە داخستنی باڵوێزخانەی زایۆنی ئیسرائیللەوڵاتەکانیان، ئەگەر ئەم ڕێگەیەش چارەسەر نەبێت، دەبێت هەڵوێستێکی جددی تر بگیرێتەبەر.
سەدر لە کۆتایی تویتەکەیدا نوسیوێتی، داوا لە خودا دەکەم پیرۆزییەکانیان بپارێزێت، گەلی خۆشەویستیان لە هەموو فەلەستینی داگیرکراودابپارێزێت، هەروەها مەترسی لەسەر موجاهیدەکانی ئەوێ دوور بخاتەوەخوای گەورە جیهادەکەیان و ڕۆژووەکەیان قبوڵ بکات.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزی سەربازی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر چەند مزگەوتێک لە فەڵەستین، ئەمەش کاردانەوەی موسڵمانانی لێکەوتەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو