وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەو چوار ماددە خۆراکییەی بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان دابەشبکرێن، سێیانگەیشتوونەتە کۆگاکان
وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەو چوار ماددە خۆراکییەی بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان دابەشبکرێن، سێیانگەیشتوونەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەو چوار ماددەخۆراکییەی بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان دابەشبکرێن، سێیان گەیشتوونەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستانو بەشێکیان گەیشتوونەتەبریکارەکانیشØ› تەنیا هێلکە ماوە کە بگات.
وتیشی: "ناردنی خۆراکەکان بەردەوامنو تەواوی چوار مادەکە بگات دەستدەکرێت بەدابەشکردنیان".
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوار مادەی زیاد بۆ مانگی رەمەزان لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی 3 بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکات، کە ئەوانیش بریتین لە(تەبەقێک هێلکە، 5 کیلۆ ئاردی سفر، نیو کیلۆ ئاردی نیشاستە و کیلۆیەک شەعریە) بۆ هەر خێزان لەعێراقو هەرێمی کوردستان.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو