ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست: تۆمەتبارکردنەکە یان تەنانەت سزادانی ترامپ ڕێگری ناکات لە کاندیدبوونی ترەمپ لە کێبڕکێی ساڵی ٢٠ ٢٤دا
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست: تۆمەتبارکردنەکە یان تەنانەت سزادانی ترامپ ڕێگری ناکات لە کاندیدبوونی ترەمپ لە کێبڕکێی ساڵی ٢٠ ٢٤دا
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ بوو بە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە دوای جێهێشتنی پۆستەکەی ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانێک بووەوە،تۆمەتێکی مێژوویی کە لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەکانیدا دێت بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنیکاندیدبوونی خۆی لە کێبڕکێی کۆمارییەکان، بەڵام ئەم تۆمەتە یان تەنانەت سزادانیش وا دەکات هەڕەشە لە هەوڵەکانی نەکات
ئانا جی کۆمینسکی، مامۆستای کۆلێژی یاسای نیویۆرک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانە ڕێگریناکەن لە خۆکاندیدکردنی ترەمپ. ئەگەر تاوانباریش بێت، ئەوا لە کاندیدکردن بێبەش ناکات.
پرۆفیسۆری یاسا ڕوونیکردەوە کە لە ڕاستیدا زۆر مەرجی دەستووری نییە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ کاندیدبوون. لە دەستووردا هیچقەدەغەکردنێکی ڕوون نییە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەت یان تەنانەت سزادان.
بەڵام تۆمەتبارکردنەکە و ڕێوشوێنە یاساییەکانی پەیوەست بەوەوە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کاندیدبوونی ترەمپ هەبێت بە هەردوو شێوەینەرێنی و ئەرێنی. ڕاوێژکارەکانی لە ڕاپۆرتێکی پێشووی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا ڕایانگەیاندووە، ئەو مشتومڕە یاساییە بوارێکیدڵخوازی ترەمپە، بەو پێیەی ترەمپ وەک کەسایەتی باڵادەستی پارتی کۆمارییەکان دەگەڕێنێتەوە ناوەندی سەرنج. بەڵام دان بەو تەڵانەشدادەنێن کە بەهۆی ئەو تۆمەتەوە دروست بووە، و دەشڵێن کە لە کەمپەینەکەدا دیاری نەکراوە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی هەرێم وڕووبەڕووبوونەوەی دادگاییکردنی تاوانکاری لە هەمان کاتدا.
ڕاوێژکارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ جیایە لە تیمە یاساییەکەی، و هەمیشە بە هاوئاهەنگی پێکەوە کارناکەن، هەروەها کاندیدەکەش هەمیشە داوای ڕاوێژی هیچ کام لە تیمەکان ناکات.
کەمپەینی ترەمپ هەوڵدەدات دادگاییکردنی داهاتوو وەک دوایین گۆشەگیری سیاسی نیشان بدات کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکاتەئامانج. پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە تۆمەتەکە پاڵنەرێکی سیاسی لەلایەن "دیموکراتە چەپەکانی توندڕەو"ەوە بووە، هەروەها ڕایگەیاندووەکە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی مانهاتن لەلایەن بازرگانی لیبڕاڵ جۆرج سۆرۆسەوە پارەی بۆ دابینکراوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە