ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: هیندستان بە هاوپەیمانی ئەمریکا نازانرێت و هەرگیز نابێت
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: هیندستان بە هاوپەیمانی ئەمریکا نازانرێت و هەرگیز نابێت
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هیندستان بە هاوپەیمانی ئەمەریکا نازانرێت و هەرگیز نابێت، بەڵامهەردوو وڵات لە نزیکەوە هاوکار دەبن
لە وتارێکدا لە سەنتەری ئاسایشی نوێی ئەمریکا لە واشنتۆن، ڕۆژی پێنجشەممە، کورت کامپبێل، ڕێکخەری کاروباری هیندستان و زەریایهێمن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هیندستان زلهێزێکە، هیندستانیش بە هاوپەیمانی ئەو… ئەمریکا و هەرگیزنابێتە هاوپەیمانی ئەمریکا”.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هاوبەشی نزیک نەبین، هەروەها زۆر شتی هاوبەشمان نابێت، هەر بەمشێوەیە دەبێت ئەو ڕۆڵە تێبگەین کە هیندستان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا وەک زلهێزێک دەیگێڕێت. "
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هیندستان پەرەپێبدات و قووڵتر بکاتەوە، کە ئێستا بە بەهێزی دادەنرێت،ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان "یەکێکە لە پەیوەندییە بەهێزەکان کە ئەمریکا هەیەتی"
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە