کۆسرەت رەسول، بههۆی کارهساتهکهی شاری سلێمانی، دهڵێ کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، ئێمهش خهمگینین
بەم کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانین
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری حاجی مەزهەر شێخ عەبدولڕەحمان و قوربانیانی رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی ئەم کارەساتە دڵتەزێن و جەرگبڕەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانیم بیست، کە تێیدا ١٥ هاوڵاتی بوونەقوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی خەمتانم.
بەم کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانین، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکمان بدات و کۆچکردووانجێگایان بەهەشتی بەرین بێت و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات.
بۆ ئەم کۆست و خەمە گەورەیە وێڕای هاوخەمی قووڵمان، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە و هەرچیپێویست بێت لە چارەسەرکردنی بریندارەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئازارە قووڵەمان ئامادەین و خۆمان بە بەشێک لەئێوە دەزانین و هەڵگریئەم خەمە قووڵەین.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، خوای گەورە هاوکارو پشتیوانمان بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قوڕسەوئەم کارەساتە گەورەیە.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان