کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانیکوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا پرسی یەکگرتوویی، یەکگووتاری، هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشیژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی کوردستان و ئێران قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا پێداگری لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هەماهەنگیی پتر لەگەڵ یەکتر کرایەوە.
شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:
- پارتی ئازادیی کوردستان
- پارتی سەربەستیی کوردستان
- کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
- ڕیکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
- بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە