سەرۆکی ئیمارات خالیدی کوڕە گەورەکەی وەک شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی دەستنیشان کرد،
شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات خالیدی کوڕە گەورەکەی وەک شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی دەستنیشان کرد، بەمەشدەبێتە شازادەی جێنشینی ئیمارات کە لە دوای باوکی پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە وەردەگرێت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئیمارات، درەنگانی رۆژی چوارشەممە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو، دەستنیشانکردنی شێخ خالید بنمحەممەد بن زاید ئال نەهیانی وەک شازادەی جێنشینی وڵاتەکەی راگەیاند.
دوای ئەوەی شێخ محەممەدی تەمەن 62 ساڵ کە بە MBZ ناسراوە، ساڵی رابردوو بووە سەرۆکی ئیمارات، پرسیار لەسەر ئەوە دروستبووکە ئایا یەکێک لە براکانی دەکاتە جێنیشینی خۆی یان نا.
ئەگەر یەکێک لە براکانی بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشانکردبا، ئەوا سێ بەربژێری چاوەڕوانکراو هەبوون کە ئەوانیش بریتیبوون لە شێخ تەحنون بنزاید، سەرۆکە بەهێزەکەی ئاسایشی نیشتمانیØ› شێخ مەنسور، خاوەنی یانەی تۆپی پێی مانچێستەر سیتی، هەروەها شێخ عەبدوڵڵایوەزیری دەرەوەی ئیمارات.
وا پێدەچێت شێخ محەممەد دەسەڵات لەنێو خێزانە نزیکەکەیدا چڕبکاتەوە، وەک ئەوەی شا سەلمانی شای سعودیە کردوویەتی بە بەخشینیدەسەڵاتی بەرفراوان بە کوڕ و میراتگرەکەی، شازادەی جێنشین محەممەد بن سەلمان، کە بە MBS ناسراوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە