بنەماڵەی شێخ جەنگی تاڵەبانی پەیامی سوپاسگوزاری بڵاودەکەنەوە
بنەماڵەی شێخ جەنگی تاڵەبانی پەیامی سوپاسگوزاری بڵاودەکەنەوە
پەیامی سوپاسگوزاری
بە ناوی پەروەردگاری بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکیحکومەتی هەرێمی و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و سکرتێر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکوردستانی و عێراقییەکان، دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی، سەرۆک و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان وئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی وپارێزگاری هەڵەبجە، بەرپرسانی باڵا لە دەزگا هەواڵگرییەکان و کونسوڵخانە و دیبلۆماتەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم لێپرسراوانیحکومی و حیزبی و سەربازیی و کەسایەتییە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان،تێکۆشەران و پێشمەرگە و فەرماندە و هێزە ئەمنییەکان، مامۆستایانی ئاینی، بازرگان و کاسبکاران، سەرۆک هۆز و عەشیرەت وهاووڵاتییانی دڵسۆز لە هەرێمی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هەموو خزم وهاوڕێ و دۆست و خۆشەویستان و ئازیزانمان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەشدار بوون لە ڕێوڕەسمیبەخاکسپاردن و پرسەی دایکی خۆشەویستمان خاتوو (فاتیمە قادر عومەر).
بەناوی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە، سوپاس و ستایش و پێزانینی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و دەستی ماندووبوون و دڵسۆزیتان دەگوشین،بەشدارییکردن و ئامادەبوون و دەربڕینی هاوخەمیی ئێوەی خۆشەویست و بەڕێز، کۆست و ماتەمینی لەسەر کەم کردینەوە و خەمەکانیڕەواندینەوە، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین پارێزراو و سەرفرازبن و هەرگیز ناخۆشی و ماتەم نەیەتە ڕێگەتان، هەرێم و وڵاتەکەشماندووربێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک، پەرۆشی و وەفاداری ئێوە سوورترمان دەکات کە زیاتر خزمەتکاری خەڵک و نیشتمانەکەمان بین.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن
بنەماڵەی شێخ جەنگی تاڵەبانی
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو