‎وەزیری ناوخۆی نەمسا ئاماژەی بەوەکردوە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت، کە تیایدا باس لە کۆچبەران دەکرێت
وەزیری ناوخۆی نەمسا لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی ئێستای کۆچبەران ڕەتیدەکاتەوە ناوچەی شنگن فراوان بکات
گێرهارد کارنەر، وەزیری ناوخۆی نەمسا ئەمڕۆ دووپاتکردەوە، ڕەتکردنەوەی فراوانکردنی ناوچەی شنگن بەهۆی ئەو ڕێژەیە زۆرەی ئێستای کۆچبەران و نەپاراستنی سنوورەکان
وەزیری ناوخۆ وتی - لە لێدوانەکانیدا ئەمڕۆ هەینی، کە 100 هەزار کۆچبەری نوێ لە نەمسا لەم ساڵدا هەن، ئاماژە بە سەختی قبوڵکردنی هەڵوەشاندنەوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە هەلومەرجی ئێستادا.
وەزیری ناوخۆ جەختیشی کردەوە کە ململانێ و قەیرانە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا وادەکات وازهێنان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بە هەڵە بێت، چونکە تادێت وڵاتان جەخت لەسەر کۆنترۆڵکردنی سنوورە نیشتمانییەکان دەکەنەوە، بە سەرۆکایەتی نەمسا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کۆماری چیک، دانیمارک، سوید و نەرویج .
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت، کە تیایدا باس لە کۆچبەران دەکرێت لە ڕۆژئاوای بەڵکان، جگە لەوەش لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی دیکە دەبێت بۆ تاوتوێکردنی هەمان بابەت .
ئا:لانه عز٠Šز حمه