بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی مردنی دایکی لاهوور جەنگی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی مردنی دایکی لاهوور جەنگی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دەقی راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی کردین
خاتوو فاتیمە مێژوویەکی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆمارکرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەکان، لە رێگا پیرۆزەکەیکوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بوو.
لەخوای گەورە داواکارم دایکە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی راگەیەندراوی قوباد تاڵەبانی
زۆر بەداخەوە ئەمرۆ فاتمە خانی خێزانی مامە جەنگی رەحمەتیم کۆچی دوایی کرد. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرینبێت.
انا لله وانا إل٠Šه راجعون
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو