به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له دێره‌زوور مووشه‌ک باران کرا،
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له دێره‌زوور مووشه‌ک باران کرا،
به‌گوێره‌ی هه‌ندێک سه‌رچاوه، بریندار له ریزی سه‌رباز و به‌ڵێنده‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک به ئاژانسی RTـی رووسیان راگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، کێڵگه‌ی کۆنیکۆ له رۆژئاوای رووباری فورات له‌دێره‌زوور، که گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه له سووریا، به 15 مووشه‌ک هێرشی کراوه‌ته سه‌ر.
سەرچاوەکان ده‌شڵێن، ئاگر لە کێڵگەی کۆنیکۆ که‌وتووه‌ته‌وه و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە راپۆرتی پشتڕاستنەکراوه لەبارەی برینداربوونیسەرباز و بەڵێندەرانی ئەمه‌ریکاوە هه‌یه.
جه‌ختیان له‌وه‌شکرده‌وه، تۆپباران لە نێوان هێزەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا له سووریادا هەیە.
سەرچاوەکان راشیانگه‌یاند، بنکه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ردوو کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەخۆ دەگرێت، کە دوو گه‌وره‌ترینکێڵگەی نەوت و غازن لە سووریا.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو